ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دی ماریا باس لە داهاتووی كیلیان مباپێ دەكات

یاریگا-

ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە داهاتووی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

لە لێدوانەكانیدا دی ماریا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: لەو باوەڕەدام كە مباپێ دەمێنێتەوە ، ئەوە ئاشكرایە كە یاریزانەكە یانەیەكی نایابی دەوێت.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستا ئەو یاریزانانەی كە پاریس هەیەتی هیچ یانەیەكی دیكە نیەتی هەر بۆیە باوەڕ ناكەم مباپێ بڕوات ،چونكە ئێمە باشترین یانەمان هەیە و لە هیچ شوێنێكی تر ئەوە نادۆزێتەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە كیلیان مباپێ پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button