ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئینتەر جێگەی حەکیمی بە یاریزانێکی هۆڵەندی پڕکردەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان دێنزڵ دەمفریس ی بەرگریکاری ئایندهۆڤنی گواستەوە ریزەکانی.

رۆژنامەنووسی ناودار دی مارزیۆ رایگەیاند گواستنەوەکە بەرامبەر ١٢.٥ ملیۆن یۆرۆ دێتە ئەنجامدان + ٢.٥ ملیۆنی دیکە وەکو پاداشت بەپێی ئاست.

دەمفریس بەرگریکاری باڵی راستە و هەندێک جار وەکو هێرشبەری باڵی راست یاری دەکات، هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندایە و لە ٢٣ یاری وڵاتەکەی بەشداری کردووە.

بەمەش ناوبراو دەبێتە جێگرەوەی ئەشرەف حەکیمی کە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button