ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دەنگۆی رۆناڵدۆ بۆ پاریس بەهێزتردەبێت

یاریگا-رۆژنامەی ئەی ئێس لە هەواڵێکدا ئەو دەنگۆیانە دووپاتدەکاتەوە کە باس لە پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن بە پاریس سان جێرمانەوە.

بەگوتەی رۆژنامەکە، ناسڕ خلێفی دەزانێت ئێمباپێ لە پاریس نامێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام سوورە لەسەر هێشتنەوەی لەمساڵدا. پلانی ئەوەیە لە ٢٠٢٢ رێگە بە رۆیشتنی ئەو بدات و لە بەرامبەردا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە.

ئێمباپێ دەیەوێت هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر رووبکاتە ریاڵ مەدرید، هاوکات رۆناڵدۆ ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و دەتوانێت پەیوەندی بە پاریسەوە بکات.

ئەو کاردانەوە جیهانییەی رۆیشتنی مێسی بۆ پاریس درووستیکرد، هۆکارێکی دیکەیە خلێفی هەوڵ بۆ هێنانی ئەفسانەیەکی دیکەی زیندووبدات، چونکە جگە لە ئەزموون و بەهرەکانی ئەو دووو ئەستێرەیە، هەروەها خەونی ملیۆنەها هاندەری جیهانە کە مێسی و رۆناڵدۆ بەیەکەوە ببینن و پێشبینی دەکرێت قازانجێکی دارایی زۆر بۆ یانە فەڕەنسییەکە بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button