ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆخێل ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی دوای بردنەوەی سوپەری ئەوروپی ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار دەكات.

چێڵسی توانی ببێتە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپی دوای بردنەوەی لە ڤیاڕیال بە لێدانی یەكلاكەرەوە 6-5 دوای یەكسان بوونی یاریەكە و كاتی زیادكراو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بۆ سێیەم ساڵە لەسەر یەك ڕاهێنەرێكی ئەڵمانی یانەكەی دەبێتە پاڵەوانی سوپەر لیگ.

دوو ساڵ پێش ئێستا لیڤەرپول بە سەركردایەتی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ساڵی ڕابردووش بایرن میونشن بە سەكردایەتی هانز فلیك و ئەمسالیش چێڵسی بە سەركردایەتیكردنی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی بوونە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا.

هەروەها تۆخێل یەكەم ڕاهێنەرە لە مێژووی بلووزدا دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و سوپەری ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button