ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام دەبێت

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا نزیکە لەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەبوو لە دوای گواستنەوەی ئەو یاریزانە، دەستەبرداری کلیان مباپێ هێرشبەری یانەکەیان دەبن.

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردوە کارگێری شازادەکان بەهیچ شێوەیەک بیر لە دەستبەرداربوون لە هێرشبەری یانەکەیان ناکەن، ئەوان هەموو ئامانجیان ئەوەیە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە و یاریزانەکەیان پێکەوە لەگەڵ نێیمار داسیلڤا لە هێلی پێشەوە یاری بکەن، بۆیە ئەوان بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێن کە مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەیان مسۆگەر بکەن.

مباپێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەگەر ئەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە نەکات، هاوینی داهاتوو ئەم کارە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button