ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆناڵدۆ بریاری کۆتایی لەبارەی چارەنوسی خۆیداوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێمتۆسی ئیتاڵیا ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوبووەتەوە کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بە پێچەوانەوەی دەنگۆکان ئەو یاریزانە هیچ بریارێکی لەمجۆرەی نەداوە.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە خۆی یەکلایی کردووەتەوە و نایەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە نەیتوانیوە ناسناوی چاومپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button