ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مێسی بۆ پاریس یەکلابووەتەوە

یاریگا-لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەکات و بەمزووانە پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات.

بەر لە چەند کاتژمێرێک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ماڵئاوایی مێسی دا، ئەو یاریزانە رەتیکردەوە کە داهاتووی یەکلابوبێتەوە بەڵام ئی ئێس پی ئێن ئاشکرایکردووە هەر ئەمشەو یاخود سبەی بەینی لیۆ پشکنینی پزیشکی بۆ پاریس ئەنجام دەدات.

هەروەها فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار ئەوەی ئاشکراکردووە موچەی ساڵانەی لیۆ ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکە بۆ دوو وەرزە.

ئەفسانە زیندووەکەی تۆپی پێ و بارسێلۆنا دوای ٢١ ساڵ لە یەک جیابوونەوە بەهۆی کێشە داراییەکانی بارسا کە رێگربوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button