ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید ژمارەی درێسی هێرشبەرێكی دەگۆڕێت

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ژمارەی درێسی هێرشبەرێكی دەگۆڕێت پێش دەستپێكردنەوەی یاریەكانی وەرزی نوێ.

ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری خۆیان ژمارەی درێسی ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی لە ژمارە 25ەوە گۆڕی بۆ ژمارە 16.

ئەمەش لە كاتێكدا هات كە ناوی لە لیستی یاریزانەكانی تیپی تۆپی پێی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید تۆمار كرا.

سەرەتا هێرشبەرە بەڕازیلییەكە بە درێسی ژمارە 27 دەركەووت و دواتر بۆ 25 گۆڕدرا و ئێستاش بۆ ژمارە 16.

بابەتی زیاتر

Back to top button