ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

” مێسی بچێتە پاریس، مباپێش دەچێتە مەدرید ”

یاریگا
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو لیۆنێل مێسی گۆڵکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات و دەنگۆیەکیش هەیە هەر ئەم هاوینە کلیان مباپێ هێرشىەری یانە فەرەنسیەکە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

تارق زیاب شرۆڤەکاری زنجیرە کەناڵەکانی بین سپۆرتی قەتەری دەڵێت، گواستنەوەی گۆڵکاری پێشووی بلاوگرانا بۆ ریزەکانی یانە فەرەنسیەکە، لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید دەبێت، چونکە ئەو کاتە رێگای چوونی هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان بۆ مەدرید خۆشتر دەبێت و ئەو یاریزانەش یەکسەر پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات.

ریال مەدرید ساڵانێکە هەوڵی گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دەدات و ئەم هاوینەش دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شایانەکانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button