ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی و ئینتەر میلان لەسەر گواستنەوەی لوکاکو گەیشتنە رێکەوتن

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی رومێلو لوکاکو هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەدات و ئەو یانەیە لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکارەکە بلوز، ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵیش خەرج بکات.

دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکیەکە گەیشتوونەتە رێکەوتن و بریارە ئەو یاریزانە بە مووچەی ساڵانە 12 بۆ 13 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەکەی لەندەنی پایتەختەوە بکات و بەم زووانەش گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەکە باسی لە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە ئینتەر میلان بەرامبەر نزیکەی 115 ملیۆن یۆرۆ رازی بووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button