ئینگلتەرا

هاری کەین دەگەڕێتەوە مەشقەکانی تۆتنهام و روونکردنەوە دەدات

یاریگا-هاری کەین رەتیدەکاتەوە بەمەبەست بەشداری مەشقەکانی تۆتنهامی نەکردبێت و وەڵامی رەخنەکانیش دەداتەوە.

لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا ئەوە راگەیەندرا کەین دەیەوێت تۆتنهام جێبهێڵێت، لەدوای تەواوبوونی پشووی هاوینەش ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مەشقەکانەوە نەکردەوە، ئەمەش وایکرد رووبەرووی رەخنەی توندی هاندەران ببێتەوە بەڵام ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

ماوەی ١٠ ساڵە یاری بۆ تۆتنهام دەکەم و لە سەرجەم ساڵەکاندا ئێوەی هاندەرانی تۆتنهام هەمیشە پشتگیریتان کردووم و منتان خۆشویستووە، هەربۆیە زۆر بە ئازارە کە ئەم هەفتەیە کۆمێنتەکان دەبینم و گومان لەسەر پیشەگەریی من دروست دەکەن. هەرچەندە ناچمە ناو ووردەکارییەکان بەڵام هەرگیز مەبەستم ئەوە نەبووە نەچمە مەشقەکان و سبەی شەممە لە مەشق ئامادە دەبم، هەرگیز کارێک ناکەم کە پەیوەندی من لەگەڵ هاندەران و یانەکە تێکبچێت

کەین باسی لەوە نەکردووە بۆ هەفتەی پێشوو بەشداری مەشقەکانی نەکردووە و خودی راهێنەرەکەش ئەو بابەتەی پشتراستکردبووەوە بەڵام پێدەچێت هۆکارەکەی خۆ کەرەنتین کردن بوبێت پاش گەڕانەوە لە پشووەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button