ئه‌وروپائیسپانیا

پۆیۆل پەیامێك ئاڕاستەی میسی دەكات

یاریگا-

كارلیس پۆیۆلی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای هەمان ولات پەیامێك ئاڕاستەی لیۆنێل میسی دەكات دوای ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا.

پۆیۆل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و میسی داناوە و نووسیوویەتی: ” سوپاس بۆ هەموو شتێك لیۆ ، ناتوانین سوپاست بكەین بۆ هەموو ئەوەی پێشكەشت كردوین ، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم ، بژی بارسا ”.

لە ساڵەكانی 2004 تا 2014 میسی و پۆیۆل لە بارسێلۆنا پێكەوە یاریان كردووە و لە ساڵەكانی 2006 و 2009 و 2011 نازناوی چامپیۆنسلیگیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button