ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ئیتاڵییەکان دەڵێن مێسی بەهۆی کریستیان رۆمێرۆ بارسای جێهێشتووە

یاریگا-رۆژنامەنووسانی ئیتاڵیا پێیان وایە هۆکاری راستەقینەی رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا رەتکردنەوەی داواکارییەکی بووە بۆ گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا و هەروەها رۆژنامەنووسێکی نزیک لە تۆتنهام هۆتسپێرز دەڵێن رۆیشتنی مێسی پەیوەستە بەوەی بارسا نەیتوانیوە کریستیان رۆمێرۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی ئەتەڵەنتا بگوازێتەوە.

لیۆ پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرگریکارە پۆڵاینەکەی ئەتەلەنتا دروستکرد لە میانەی کۆپا ئەمێریکا، ئەمەش وایکرد ئەو یاریزانە بکاتە مەرجێک بۆ مانەوەی لە یانەکە بەڵام ئێستا تۆتنهام توانیوییەتی بەشێوەیەکی نافەرمی رۆمێرۆ بگوازێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ و فەرمی راگەیەندرا لیۆنێل مێسی بارسا جێدەهێڵێت و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە گووایە یاساکانی تۆمارکردنی یاریزانانی لالیگا رێگرە لە واژۆکردنی گرێبەستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button