ئینگلتەرا

هەوڵێکی شێتانەی ئەستۆن ڤیلا بۆ هێشتنەوەی گریلیش بەر لە رۆیشتنی

یاریگا-دوێنی بەفەرمی جاک گریلیش لە ئەستۆن ڤیلاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن پاوەند.

بەگوێرەی کاڤی ساڵهیکۆل رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت، یانەی ئەستۆن ڤیلا سەرەڕای پارە خەیاڵییەکە، نەیویستووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت بۆ ئەوەش ئامادەیی دەربڕیووە موچەی جاک بەرزبکاتەوە بۆ هەمان ئەو موچەیەی لە مان سیتی بەڵێنی پێدرابوو کە ٣٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانەیە.

ساڵانە دەگاتە سەروو ١٤ ملیۆن پاوەند (٢٠ ملیۆن دۆلار) بەڵام جاک پێی  وتوون بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ و ناسناو روودەکاتە ئیتیحاد و مەبەستی پارە نیە، ئەمەش ئەستۆن ڤیلای ملکەچ کردووە رازی ببن بە رۆیشتنی.

سەرچاوەکە دەشڵێت هەردوولا بێ کێشە و دڵگرانی جیادەبنەوە و ڤیلا هیچ گلەییەکی لە شێوازی رۆیشتنی یاریزانەکە نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button