ئه‌وروپائیسپانیا

وردەكاری گرێبەستە نوێیەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ئامادەكاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی یانەكەی لیۆنێل میسی.

ڕادیۆی ” ڕاك1 ” وردەكاری گرێبەستە نوێیەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا ئاشكرا كردووە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا واژۆی لەسەر دەكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆ گەشتووەتە قۆناغی كۆتایی و واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ئامادە بووە دەستبەرداری نیوەی موچەكەی ببێت و بڕی هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەشی 350 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

شەوی ڕابردوو دوای تەواو بوونی پشووەكەی گۆڵكاری مێژووی بلاوگرانا گەڕایەوە بارسێلۆنا بۆ واژۆكردنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button