ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ یەکەم خەڵاتی پاوڵۆ رۆسی وەردەگرێت

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی فەرمی گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیای پێدەدرێت کە یەکەمجارە لەژێر ناو و شێوازێکی نوێ دەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا وەک رێزگرتنێک لە پاوڵۆ رۆسی ئەستێرەی مێژوویی وڵاتەکەی، بڕیاریداوە خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئیتاڵی بگۆڕیت بۆ پاوڵۆ رۆسی و هەروەها شێوەی خەڵاتەکەش گۆڕاوە.

خەڵاتی پاوڵۆ رۆسی ٢٩ دەنکە ئەڵماسی پێوەدەبێت بۆ ئەو ٢٩ گۆڵەی رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو تۆماریکرد لە کاڵچیۆ.

رۆسی لە ساڵی ١٩٨٢ سەرکردایەتی ئیتاڵیای کرد بۆ جامی جیهانی ١٩٨٢، لە ساڵی ٢٠٢دا لە تەمەنی ٦٤ ساڵی کۆچیی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button