ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

کریستیان ئێریکسن دەبێتە شوێنگرەوەی مۆدریچ

یاریگا
پێش یارییەکەی فایناڵی چامپیۆنزلیگ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید چاوی کەوتووە بە سەرۆکی تۆتێنهام و گفتوگۆ لە بارەی گواستنەوەی ئێریکسنی دانیمارکی کراوە.

رۆژنامەی وەرسی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە سەرۆکی شاهانەکان لە پێناو گواستنەوەی ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانە ئینگلیزیەکە چاوی بە سەرۆکی ئەم یانەیە کەوتووە و پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە یانە ئیسپانیەکە ئامادە نیە زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئێریکسن خەرج بکات و لە بەرامبەردا تۆتێنهام داوای زیاتر لەم پارەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button