ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: یوڤێنتوس گرێبەستی كیلینی تا ساڵی 2023 نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی جۆرجیۆ كیلینی تا ساڵی 2023 نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری تا ساڵی 2023 ڕاگەیاند.

چیرۆكی خۆشەویستی نێوان كیلینی و یوڤێنتوس لە ساڵی 2005ەوە دەستیپێكرد و بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە درێسی خانمە پیرەكە تا ساڵی 2023.

بەرگریكارە 36 ساڵانەكە نۆ نازناوی سێریا ئەی و پێنج نازناوی جامی ئیتاڵیا و پێنج نازناوی سوپەری ئیتاڵیا و خولی پلە دووی ئیتاڵیای لەگەل یوڤێنتوس بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button