ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

as: رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕیتەوە ریال مەدرید

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی سوورە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی و ئەو یاریزانە بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، دۆن چاوەڕێ داهاتووی کلیان مباپێ گۆڵکارە لاوەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەکات و پێیوایە ئەگەر شایانەکان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا سەرکەوتوو نەبن، ئەو کات کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکە پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکات، بۆیەش بەم دواییە خۆی بێ دەنگ کردووە.

رۆناڵد لە ساڵی 2019 ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد، بەڵام بەهۆی پەیوەندیە سستەکانی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری نوێ ئەو یانەیە، دەیەوێت ریزەکانی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button