ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

شۆک: بارسێلۆنا ئامادەنیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە

یاریگا
رەشاد رەحمان Rashad Rahmn@ رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بلاویکردەوە کە یانەی یۆڤێنتۆس پێشنیاری ئالوگۆر کردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ میرالیم پیانیچ کردووە، بەڵام بلاوگرانا ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەنوسەکە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە رۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی وەکو سەرچاوەی هەواڵەکە تاگکردووە نوسیویەتی ” بەم دوواییە خانمە پیرەکە لە پێناو گەڕاندنەوەی ناوەڕاستکاری بۆسنیایی پێشووی یانەکەی، داوای ئالوگۆریان لەگەڵ بلاوگرانا کردووە و ئامادەن گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان پێشکەشیان بکەن، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە ئەم داوایە رەتدەکەنەوە و پێیانوایە کە ناوەڕاستکارەکەیان باشترە ”.

ئەم دەنگۆیە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە کریستیانۆ رۆنالدۆ لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button