ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک خەرج دەکات

یاریگا
یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ، بەرگریکارێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئە مەبەستەش ئامادەیە پاو تۆرێس بەرگریکاری یانەی ڤیاریال بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە شایانەکان لە هەوڵی ئەوەدان بەرگریکارێکی دیکە وەکو شوێنگرەوەی ڤاران بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارەکەی ژێر دەریاییەکانی 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکات.

تۆرێس تەمەنی 24 ساڵە و لە ساڵی 2014 لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە دەستی پێکردووە و تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

Back to top button