قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. دێکلان رایس گڕ لە مێرکاتۆ بەردەدات و سەڵاح بڕیاری کۆتاییدا

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

وێستهام یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس پێگەیشت، نرخی ئۆفەرەکە دەگاتە 90 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک

محەمەد سەڵاح بەمزووانە لیڤەرپوول جێناهێڵێت، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ خولی سعودی – میرەر

تۆتنهام ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی 40 ملیۆن پاوەندی بۆ جەیمس مادیسن، ئەستێرەی لێستەر سیتی دەکات، بەڵام گورگەکان داوای 60 ملیۆن پاوەند دەکات – تێلێگراف

ناپۆلی ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆی پاریس سانجێرمانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین رەتکردەوە، ئەمەش کێبڕکێی نێوان لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ بەهێزتر دەکات – گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئارسیناڵ چاودێری یوسف فۆفانا، یاریسازی مۆناکۆ دەکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی دێکلان رایس، لە پەیوەندی کردن بە مانچێستەر سیتی – لیکیپ

لیڤەرپوول و ئارسیناڵ ململانێ لەسەر رۆمیۆ لاڤیا، ناوەڕاستکاری ساوسامتن دەکەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

میلان لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ روبن لۆفتوس چیک، یاریزانی چێڵسی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات – کالچیۆ مێرکاتۆ وێب

بایرن میونشن گرنگی بە هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام داوە، بەڵام ئەستێرە ئینگلیزییەکە داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە – سکای دۆچلاند

نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی پێشکەوتووی لەگەڵ تینۆ لیڤرامێنتۆ، بەرگریکاری ساوسامتن دەستپێکردووە – تێلێگراف

جەیدن سانچۆ و هاری ماگوایەر لە نێو لیستی 13 یاریزانی مانچێستەر یونایتدن کە لە مێرکاتۆی هاوینەدا دەفرۆشرێن – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد دەمێکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئادریێن رابیۆ، ئەستێرەی فەرەنسی بکات و ئەمجارەش ناتوانێت بیگوازێتەوە، چونکە رابیۆ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا سوورە لەسەر گواستنەوەی پاو تۆرێس، پێشتر بە یەکەوە لە ڤیاڕیال کاریان کردووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تۆرێس دەگاتە 51 ملیۆن پاوەند – تایمز

فۆڵفسبورگ داوای داوای 26 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە میکی ڤان دی ڤین دەکات – ئیڤینینگ ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button