ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کەریم لە پێناو مانەوە بە هەموو مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بووە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا بە هەموو مەرجەکانی یانەکەی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بووە.

کەناڵی ABC ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە کارگێری شایانەکان داوایان لە هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان کردووە بۆ وەرزی داهاتوو %10 مووچەکەی کەم بکاتەوە و بۆ وەرزی داوتریش %20 لە مووچەکەی کەم بکاتەوە و ئەو یاریزانەش بەم داواکاریانە رازی بووە و بەم زوانەش گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێدەکرێتەوە.

کەریم لەوەتەی ساڵی 2009 لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یاری دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 559 یاری کردووە و توانیویەتی 279 گۆڵ بە درێسی ئەو یانەیە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button