ئه‌مریکا

پارێزەرەکەی ماڕادۆنا: کچەکانی خۆی پشتگوێیان خست نەک من

یاریگا-ماتیاس مۆرلا پارێزەری پێشووی دێیگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای ئەفسانەی کۆچکردوو، هێرشدەکاتە سەر کچەکانی ئەو یاریزانە.

ماتیاس کە هاوڕێیەکی نزیکی ماڕادۆنابوو، بە بڕیاری دادگا لە نوێنەرایەتیکردنی موڵک و ماڵی ماڕادۆنا دوورخرایەوە پاش سکاڵای کچەکانی، بەڵام ئەو پێی وایە کارێکی گوماناوی لە ئارادایە لەلایەن کچەکانی و مەبەست لێی پارەیە..

لە ووتەیەکدا بۆ رۆژنامەی کلارینی ئەرژەنتینی ناوبراو وتی”ئەوەی ئەوان دەیڵێن لەسەر تاوانبارکردنی من بە کوشتنی ماڕادۆنا تەنها درامایە، ساڵێک تێپەڕیووە و هێشتا من دەستگیرنەکراوم، ئەمە هەڵمەتێکی فێڵبازانەیە ، کارەکانی داڵما و جیانیا (کچەکانی ماڕادۆنا) تەنها بۆ پارەیەو لەبەر ئەوەش دەیانویست من تۆمەتباربکەن و دووریان خستمەوە بەڵام ئەمە لە زیانی خۆیانە چونکە بۆ ئەوانیش وا باشتربوو من پارێزەری سامانەکەی بم، لە راستیدا ئەوان باوکیان پشتگوێ خست نەک من”.

داڵما و جیانیا، ماتیاس تۆمەتباردەکەن بە کوشتنی باوکیان چوونکە ئەو بەرپرس بوو لە رێکخستنی ئەو تیمە پزیشکییەی چاودێری تەندروستی ئەرماندۆیان دەکرد، دواتریش دەرکەوت بەهۆی کەمتەرخەمی دیمەکە ماڕادۆنا گیانی لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button