ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دانی کارڤاخال گرێبەستەکەی درێژکردەوە

یاریگا-دانی کارڤاخال بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٥ لەگەڵ قەڵای سپی درێژکردەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە زۆرینەی وەرزی رابردووی لە پێکاندا بەسەربرد، ئەمڕۆ یانەکەی گرێبەستەکەی بۆ درێژکردەوە و پێشبینی دەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدابێت بۆ وەرزی نوێ.

بەمەش دانی چووە پاڵ هەریەک لە لوکا مۆدریچ، لوکاس ڤازکوێز و ناچۆ لە ریزی ئەو یاریزانانەی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستیان بۆ درێژکراوەتەوە.

بەگوێرەی لەدوای ئەوانیش، کەریم بەنزیمە واژۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکات بۆ دوو وەرزی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button