ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
کەمێک لەمەوبەر ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا بڵاویکردەوە داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی یانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکانی یانەکەی، ئەنجامەکەی بەرگریکاری نوێ یانەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، واتە هەڵگری پەتاکەیە و بەم هۆیەوە لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین دەکرێت تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەشی ناکات.

ئالابا سەرەتای ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، ئەو یانەیەی جێهێشت و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە شایانەکان کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە درێسی ژمارە 4 لەبەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button