ئه‌وروپائیسپانیا

سێ یاریزانی یانەی ریال مەدرید گەڕانەوە

یاریگا
ماوەیەکە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو دەست پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی ئەو یانەیەش هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیان بە یانەکەیان کردووە.

کەناڵی GOLـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە هەر یەکە لە ئێدین هازارد، تیبۆ کۆرتوا و فێدریکۆ ڤالڤێردی دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانیان گەڕانەوە یانەکەیان و بەیانی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانەکەیان ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو دەست پێ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە هازارد دوای گەڕانەوەی دەیەوێت لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەی و بە تایبەت راهێنەری جەستەی توانایی راهێنانی تایبەتی پێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button