ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

سانجێرمان سێ یاریزانی لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکاتە قوربانی

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەم هاوینە یەکێک بووە لە یانە چاڵاکەکانی بازاری گواستنەوە و تاوەکو ئێستا چوار یاریزانی دیاریان گواستووەتەوە ریزەکانیان و ئێستاش هەوڵ بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەدەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، شازادەکان بەردەوام دەبن لە پتەو کردنی ریزەکانیان و ئەمجارەیان ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکانیان کردووەتە ئامانج و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گواستنەوەی یەکلایی بکەنەوە، بەڵام ئەو یانەیە لە پێناو گواستنەوەکە دەبێت دەستبەرداری سێ یاریزانی بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەت ئەو یاریزانە بدات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە پاریس سانجێرمان لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا، ئامادەیە دەستبەرداری هەرسێ یاریزانی یانەکەی، ئاندەر هێرێرا، ئاریۆلا و سێرخیۆ ریکی بێت، بەم شێوەیە دەتوانێت مووچەی ئامانجەکەیان دابین بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button