ئینگلتەرا

فەرمی: ئیریك لامێلا پەیوەندی بە خولی ئیسپانیەوە كرد

یاریگا-

یانەی سێڤییای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا گواستنەوەی ئیریك لامێلای ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی تۆتنهامی بۆ یانەكەی ڕاگەیاند.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەكە واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی لەگەل سێڤییا كرد بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو.

سێڤییا لە بەیاننامەكەدا ڕایگەیاند یاریزانەكە درێسی ژمارە 17 دەپۆشێت.

یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لە یانەی ڕیڤەرپلەیتەوە دەستی بە یاریكرد كردووە و لە ساڵی 2011 چوویە ڕۆما و لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە ڕیزەكانی تۆتنهامەوە كرد و هەشت وەرز بە درێسی تۆتنهامەوە یاری كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button