ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ڕه‌نساگرنگترین

بەپەلە: کێشەکەی نێوان نێیمار و بارسێلۆنا چارەسەر کرا

Korek Telecom

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا داوای شایستە داراییەکانی دەکرد و بەم هۆیەوەش چەندجارێک سکاڵای لە دژی ئەو یانەیە تۆمار کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە کێشەی نێوان یاریزانە بەڕازیلیەکەی پێشووی یانەکەیان چارەسەر کرا و هەردوولا بە شێوەیەکی دۆستانە کۆتاییان بە کەیسەکە هێنا، ئەویش دوای ئەوەی یاریزانەکە لە پێناو وەرگرتنەوەی سەرجەم شایستە داراییەکانی لەسەردەمی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ چەند سکاڵایەکی لە دژی یانەکەی پێشووی لە دادگا تۆمار کرد.

نێیمار لە ساڵی 2017 ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێهێشت و بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، ئەو یاریزانە پێیوابوو کە یانەکەی پێشووی نزیکەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ لە شایستە داراییەکانی پێنەداوە، بۆیە تاوەکو ئەم دواییەش هەر بە دوای مافەکەی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!