ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید شوێنگرەوەی ڤاران دەست نیشان دەکات

یاریگا
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە لەم چەند رۆژەی داهاتوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەستبەرداری رافایل ڤاران بەرگریکاری یانەکەی بێت، بۆیە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان بە زوترین کات شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە دەست نیشان بکەن.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە ماوەیەکە کارگێری شایانەکان لەگەڵ جولیس کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا لەسەر هێڵن و بەڵێنیان بەم یاریزانەداوە ئەم هاوینە وەکو شوێنگرەوەی هاونیشتیمانیەکەی بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە دوای چوونی بەرگریکارەکەیان، دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی.

کوندێ تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش نەیشاردەوە کە ئارەزوو دەکات لە یانەیەکی گەورە یاری بکات و یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button