ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی بێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیز بیر لەوە دەکاتەوە ئەم هاوینە دەستبەرداری ئانتۆنی مارسیال هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بێت و چاوەڕێ داواکاری بۆ دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردەوە بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی ئەو یاریزانە کارگێری شەیتانە سوورەکان بیر لەوە دەکاتەوە ئەم هاوینە دەستبەرداری بێت، بۆیە ئەوان ئامادەن بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن، هەرچەندە ئەستەمە هیچ یانەیەک هەبێت لەم بارودۆخەدا ئەم پارەیە خەرج بکات.

مارسیال لەوەتەی ساڵی 2015 یاری بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری تەنها بەشداری 36 یاری کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button