ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

چەند کاتژمێری داهاتوو یاریزانێکی ریال مەدرید یانەکەی جێدێڵیت

یاریگا
هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە بکات.

کەناڵی GOLـی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە هەردوو یانەی ریال مەدریدی و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی داهاتوو بەفەرمی یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە دەکات، هەربۆیە بەیانی ئەمڕۆ بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە تێچووی گواستنەوەی ڤاران بۆ ریزەکانی یانەی مان یونایتد لە نێوان 45 بۆ 55 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لەگەڵ یانە نوێیەکەشی مووچەیەکی زیاتر وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button