ئه‌وروپائیتاڵیا

” لوکاکو بەهیچ شێوەیەک ئینتەر میلان جێناهێڵێت ”

یاریگا
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە کە رومێلۆ لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام بەرپرسێکی ئەو یانەیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

جۆزێپێ مارۆتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی میدیاسێتی وڵاتەکەی لەبارەی داهاتووی گۆڵکاری یانەکەیان دەڵێت ” ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن هێرشبەرەکەمان داوای جیابونەوەی کردووە راست نین و بەهیچ شێوەیەکی داوای نەکردووە یانەکەمان جێبێڵێت، ئەو یاریزانە هەموو بیرکردنەوەی لەسەر ئەوەیە وەرزی داهاتوو بتوانن پارێزگاری لە ناسناوەکەی وەرزی رابردوو بکەن ”.

لوکاکو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بەشداری 36 یاری کرد و بەرهەمەکەشی 24 گۆڵ و 10 ئاسیست بوون و لەگەڵ یانەکەی ناسناوەکەشی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button