ئاسیاعێراقکوردستان

هەولێر و زەوڕا دوایین یاری خۆیان لە خولی نایابی عێڕاق ئەنجامدەدەن

یاریگا- 

لە گەڕی 38 و لە کۆتا یاری خولی نایابی عێڕاق وابڕیارە سبەی دووشەممە هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا لە یاریگای فرانسۆ هەریری کاتژمێر 5ـی ئێوارە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئەم یاریە گرنگی تایبەتی هەیە بۆ هەردوو یانە، بەسەرکەوتنی زەوڕا لەم یاریەدا واتە بەشداریکردن لە پاڵاوتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری یەکسان بوون یاخود شکستی یانەی زەوڕا لەم پاڵەوانێتیە بێبەش دەبێت تایبەت لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی شوڕتە یاخود نەجەف.

نەورەسەکانی بەغداد لەم یاریە بێبەش دەبن لە تواناکانی گۆڵپارێز ( جەلال حەسەن ) کەوا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یاریەکە بکات.

هەرچی یانەی یانەی هەولێرە بەسەرکەوتنی لەم یاریە سێ خانە دێتە پێشەوە و لە پلەی دوانزەهەم خۆی دەگەیەنێتە پلەی نۆیەم و بەمەش لە پلەیەکی تاڕڕادەیەک باش کۆتایی بەخولی نایابی عێڕاق دەهێنێت بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ یانەکەی قەڵاومنارە بە زۆرینەی یاریزانی کورد بەشداری لە خولەکە کرد.

چوار گەڕ بەر لە تەواو بونی خولی نایابی عێڕاق یانەی قوەی جەوی بۆتە پاڵەوان بۆ وەرزی 2020 _ 2021 هەمان یانەش پاڵەوانی جامی عێڕاق بو بۆ ئەم وەرزە دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی زەوڕا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە خاڵی سزا، جەویە چاوەڕوانی یانەی پلەی دووەم دەکات بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو یاری جامی سوپەری عێڕاقی لەگەڵ ئەنجامبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button