ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: سانچۆ بووە یاریزانی مانچێستەر یونایتد

یاریگا-
جەیدن سانچۆ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و پێشووی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی وڵاتەکەیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی ناوەڕاستکاری نوێ یانەکەیان واژۆ کراو ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2026 پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد لەگەڵ مەرجی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە بڵاویان کردووەتەوە کە سانچۆ تێچووی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد نزیکەی 73 ملیۆن یۆرۆ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button