ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی و تۆتنهام نزیکن لە یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی تۆپی پێ

یاریگا-نوێترین پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوە ئاماژە بەوە دەکەن، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە گرێبەستێکی مانچێستەر سیتی رازیبووە بۆ دەستبەرداربوون لە هاری کەین.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرز کەین ئەوەی نەشاردەوە دەیەوێت رووبکاتە یانەیەکی دیکە، بەڵام نرخە خەیاڵییەکەی وایکردبوو یانەکان نەتوانن خۆیانی لێ نزیک بکەنەوە، تاوەکو ئەمڕۆ سەرچاوەکانی سەن و میرۆر رایانگەیاند تۆتنهام رازیبووە بە گرێبەستێک کە نرخەکەی ١٩٠ ملیۆن یۆرۆیە!

پێناچێت هیچ یانەیەکی دیکە ئامادەبێت ئەو بڕە پارەیە بە گۆڵکارە ئینگلیزییەکە بدات و سیتی تاکە هەوارگەی نوێی کەین دەبێت لەباری جێهێشتنی تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button