ئه‌مریکا

ڕیچارلیسۆن ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

ڕیچارلیسۆن ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئێڤەرتۆن دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئەڵمانیا.

بەڕازیل توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەڵمانیا بباتەوە و ڕیچارلیسۆن توانی هاتریك تۆمار بكات و بەوەش بوو بە یەكەم یاریزانی پریمەرلیگ لە مێژوودا بتوانێت هاتریك لە ئۆڵۆمپیاد تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە ڕیچارلیسۆن ووتی: ئەوە یەكەم هاتریكم بوو ، خەونەكەم هاتە دی و زیاتر لەوەش هاتە دی كە درێسی ژمارە 10م پۆشی.

هەروەها ووتیشی: داوام لە ئێڤەرتۆن كردڕێگەم بدەن بەشداری بكەم لە ئۆڵۆمپیاد بۆ ئەوەی ئەو شانازیەم هەبێت ئەو درێسە بپۆشم و بەرگری لێبكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button