ئه‌وروپائیسپانیا

ئیسکۆ بەشداری راهێنانەکانی ریال مەدرید ناکات

یاریگا
راهێنەرکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بەردەوامن و ئەمڕۆ بێجگە لە ئیسکۆی ناوەڕاستکار، زۆربەی یاریزانەکانی دیکە بەشداری راهێنانەکانیان کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە ماوەیەکە سەرجەم تیپە وەرزشیەکانی وڵاتەکەیان ڤاکسین دەکرێن و یاریزانەکانی شایانەکانیش ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و لە دوایین یەکەمی ئامادەکاری ئەو یانەیەش، ناوەڕاستکاری شایانەکان بەهۆی تایەکی بەرزەوە نەیتوانی لە راهێنان کردن بەردەوام بێت و لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنانەکانی جێهێشت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئسکۆ لەم ماوەیە دووجار پشکنینی ڤایرۆسی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە، واتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، بۆیە پێدەچێت کاریگەری ڤاکسینەکە بێت وای لێکردووە بێ هێز بێت و تووشی تا ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button