ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیمۆنی: دی پاوڵ تەنها ئێمەی دەویست

یاریگا-دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید باسی گرێبەستکردن دەکات لەگەڵ رۆدریگۆ دی پاوڵ و دەشڵێت ئەو یاریزانە تەنها ویستوویەتی پەیوەندی بە ئەتڵەتیکۆوە بکات.

دوابەدوای ئەو ئاستە بەرزەی ناوبراو لە کۆپا ئەمێریکا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نیشانیدا، راستەوخۆ ئۆدێنزی بەرەو پایتەختی ئیسپانیا جێهێشت.

ئەمڕۆ سیمۆنی پاڵەوانی وەرزی پێشووی لالیگا وتی “هەمیشە خۆم قسە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان ناکەم بەڵام دی پاوڵ پەیوەندی کرد و وتی “سەیرکە لۆکۆ،  بە یانەکەم وتووە تەنها ئامادەم بۆ ئەتڵەتیکۆ ئێرە جێبهێڵم و تاکە یانەیە دەمەوێت یارییان بۆ بکەم”. منیش پێم وت کەواتە ٢٠ رۆژی دیکە لە ئیسپانیا دەتبینم”.

رۆدریگۆ پێشتر لە لالیگا یاریزانی ڤالێنسیا بوو بەڵام بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە ٢٠١٦دا روویکردە ئۆدێنزی و لەوکاتەوە ٣٤ گۆڵی تۆمارکردووە و ٣٦ی دیکەی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button