ئه‌وروپائیسپانیا

23 یاریزان بۆ یاری ئەمشەوی بارسێلۆنا بانگهێشتکراون

یاریگا
ئەمشەو لە یەکەم یاری ئامادەکاری بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ رووبەرووی یانەی ناستیک تاراگۆنا دەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی ئەو یانەیە 23 یاریزانی بۆ یارییەکە بانگهێشتکراوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی کە لەلایەن راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان بۆ یارییە ئامادەکارییەکەی ئەمشەوی بانگهێشت کردووە بڵاوکردەوە و هەموو ئەو یاریزانانەی کە لە سەرەتای ئامادەکارییەکان پەیوەندیان بە یانەکەیان کردووە بانگهێشت کراون،

یارییەکەی ئەمشەوی بارسێلۆنا کاتژمێر 20:00 بەکاتی هەولێر دەکرێت و دواتر ئەو یانەیە شەممەی داهاتوو لە دووەم یاری ئامادەکاری رووبەڕووی یانەی گیرۆنا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button