ئه‌وروپائیسپانیا

سیمۆنی هەموو شتێكی سەبارەت بە گەڕانەوەی گریزمان كۆتایی پێهێنا

یاریگا- 

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هەموو دەنگۆیەكانی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەكەی كۆتایی پێهێنا.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە گەڕانەوەی گریزۆ دەكرد بۆ یانەكەی پێشووی بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕیی لەگەل سائول نیگوێز.

لە لێدوانیدا سیمۆنی بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی: هیوادارم گریزمان ئاستی نایاب لەگەڵ بارسێلۆنا پێشكەش بكات.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ڕۆخی بلانكۆس هیچ نیازێكیان بۆ گەڕانەوەی یاریزانەكە نیە بۆ واندا میترۆپۆلیتانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button