ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بورووسیا دۆرتمۆند لاوێکی 16 ساڵانی گواستەوە

یاریگا
عەبدوڵلا کامارا، یاریزانی لاوی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی یاریزانە لاوەکەی شازادەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی کۆتایی هات، توانیان رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستێکی ماوە درێژی لەگەڵ واژۆ کرا و پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.

عەبدوڵلا لەهێلی بەرگری یاری دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە کە بتوانێت لە بۆندزلیگا یاری بکات و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ تیپی لاوانی یانەکەی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button