ئه‌وروپائیتاڵیا

هاندەرانی لازیۆ گۆرانی ” بێلا چاو ” قەدەخە دەکەن

یاریگا
ئەلسید هیسای، یاریزانی ئەلبانی دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی لازیۆ لە مەراسیمێکدا گۆرانی “Bella Ciao” گووتەوە کە گۆرانیەکە لە تەواوی جیهان ناوبانگێکی باشی هەیە و دژی فاشیستەکانە، بەڵام هاندەرانی ئەو یانەیە دژی گوتنی ئەو گۆرانیەن.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنە بەشێک لە هاندەرانی یانەی لازیۆ نیگەرانی خۆیان دەربڕی و بانەرێکیان لەسەر یەکێک لە پردەکانی شاری رۆما هەڵواسیوە و نوسیویانە ” هیسای وەکو کرم وایە، لازیۆ فاشیستە ”. مەبەست لە هاندەرانی ئەو یانەیە ئەوەیە کە یانەکەیان فاشیستە بۆیە رێگە نادەن بەهیچ یاریزانێکیان کە گۆرانی “Bella Ciao” بڵێتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو بانەرەی هاندەرانی لازیۆ، سەرۆکی ئەو یانەیە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاندەرانی یانەکەی کرد خۆیان بە دوور بگرن لە دروشمی سیاسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button