ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزانی دەبێت

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا یەکێک لە یانە کاراکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە بووە و چاوەڕێ دەکرێت لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوام بن و لە هەمان کاتدا دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش دەبن.

رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە سەرەرای شازادەکان ئەم هاوینە بازارێکی گەرمیان هەبووە و بە گواستنەوەی سێرخیۆ رامۆس، ڤاینالدۆم، دۆناروما و ئەشرەف حەکیمی ریزەکانیان پتەوتر کردووە، لە بەرامبەردا ناچارن دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیشیان بن لەوانەش ریکۆ، ئاریۆلا، کورزاوا، تیلۆ، ئاندەر هێرێرا، ئالکانتارا و سارابیا.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە گەورەترین کێشەی پاریس سانجێرمان لەم هاوینە، بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی کلیان مباپێ گۆڵکاری یانەکەیانە، چونکە ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button