ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی پرێمەرلیگ دەستگیر کرا

یاریگا
یاریزانێکی پرێمەرلیگی ئینگلتەڕا بە تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر منداڵێک لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا دەستگیر کرا و لێکۆلینەوەکانیش لەسەر ئەم تۆمەتە دەستیان پێکردووە.

پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردەوە یاریزانێکی یانەی ئێڤەرتۆن بە تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر منداڵێک دەستگیر کراوە و تا ئەو کاتەی لێکۆلینەوەکان بە تەواوەتی ئەم تۆمەتەی پشت راست نەکەنەوە، ئەو یاریزانە لەژێر لێکۆلینەوەدا دەبێت.

لەلایەن خۆشیانەوە ماڵپەری فەرمی یانەی ئێڤەرتۆن پشت راستیکردەوە کە ئەو کەسە یاریزانی یانەکەیانە، بەڵام ئەو یانەیەش ناوی یاریزانەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەرچەندە زۆربەی سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە سیگۆردسنی تەمەن 31 ساڵە.

LIVERPOOL, ENGLAND – DECEMBER 12: Gylfi Sigurdsson of Everton celebrates his goal during the Premier League match between Everton and Chelsea at Goodison Park on December 12 2020 in Liverpool, England. (Photo by Tony McArdle/Everton FC via Getty Images)

بابەتی زیاتر

Back to top button