ئیتاڵیا

یارییەکەی میلان و یۆڤی هەڵوەشایەوە

یاریگا-بڕیاروابوو رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ئەیسی میلان و یۆڤی لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەرووی یەکببنەوە بەڵام ئەمڕۆ راگەیەندرا ئەو یارییە بەڕێوەناچێت.

یارییەکە بەمەبەستی ئامادەکاری بوو بۆ وەرزی نوێ بەڵام بە پێنج رۆژ بەر لەو یارییە، هەردوولا رایانگەیاند لەسەر چەند ووردەکارییەک نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، لە نێویاندا ئەو یاریگاییەی یارییەکی تێدا ئەنجام دەدرێت.

رۆسۆنێری لەبری ئەوە، بڕیاریدا لە یاریگای مەشقەکانیان لەهەمان رۆژدا رووبەرووی مۆدینا ببنەوە و یۆڤیش هیچ یارییەک ئەنجام نادات.

تەنها مانگێک و سێ رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی وەرزی نوێێ خولی ئیتاڵی، یەکەم یاری نێوان ئەم دوو یانەیەش لە ١٩-٩ دا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button