ئه‌مریکا

ئیمیلیانۆ مارتینیز: هیوادارم بتوانین جامی جیهانی پێشكەشی میسی بكەین

یاریگا- 

ئیمیلیانۆ مارتینیز ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هیواخوازە بتوانن جامی جیهانی لەگەڵ لیۆنێل میسی ببەنەوە دوای بردنەوەی نازناوی كۆپا ئەمریكای 2021.

هەلبژاردەی ئەرجەنتین توانی لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا لە هەلبژاردەی بەڕازیل بباتەوە و توانیان نازناوەكە ببەنەوە.

ئیمیلیانۆ مارتینیز لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ئۆلیەی ئەرجەنتینی سەبارەت بە لیۆنێل میسی ووتی: دەمەوێت ژیانی پێ ببەخشم ، دەمەوێت بمرم لە پێناوی ، پێش پێنج مانگ ووتم كە پێش خۆم كۆپا ئەمریكام بۆ میسی دەوێت ، وێنەی باوەشەكەی میسی دەگرمە چوارچێوەیەك و بە درێژایی ژیانم دەیهێڵمەوە.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم جامی جیهانی ببەینەوە و پێشكەشی میسی بكەین ، خۆزگە بمتوانیایە هەموو وەرزەكە یاری لەگەل بكەم و لە یانەش پێكەوە بووینایە ، ئەوە وای دەكرد لە من ببمە گۆڵپارێزێكی باشتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button