ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی سانچێز دەکات

یاریگا-
رێناتۆ سانچێز، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی لیلی فەرەنسی بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی و لەوانەش یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە بلاوگرانا ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی سائول نیگۆئێز ناوەڕاستکارەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات، لە هەمان کاتدا ئامادەیە یاریزانە پۆرتوگالیەکەش بەشێوەی خواستن بۆ وەرزی داهاتوو بگوازێتەوە.

سانچێز لەساڵی 2018 بەشێوەی خواستن لە یانەی بایرن میونشنەوە گواسترایەوە یانەی لیلی فەرەنسا و دوای ساڵێک ئەو یانەیە گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی و ئێستاش ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button