ئه‌وروپا

ڤار لە یۆرۆدا

“گوێ لە دەنگەکان بگرن”

یاریگا- 

رۆبەرتۆ رۆسێتی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یوفا رونکردنەوەی لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیواندا لە یۆرۆدا.

قورسترین روداو لێدانە سزاکەی یاری ئینگلاند بوو بەرامبەر دانیمارک، رۆسێتی گفتوگۆی ژوری ڤار و ناوبژیوانی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە، تیایدا ناوبژیوان دەڵێت “بەرکەوتنم بینی لە قاچی بەرگریکارەکەو ستێرلینگ ، ژوری ڤار دەڵێن بەڵێ بەرکەوتن هەیە”

نەک تەنها لەسەر ئەو روداوە، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانان داتای هەموو یۆرۆی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ڤار لە زانیاریەکاندا هاتبوو:
٢٧٦ روداو سەیرکراوە لە ٥١ یاریدا.
لە ٪٩٣.٥ بڕیارەکانی ناوبژیوان لەناو یاریگا راستبوە.
١٨ بڕیاری ناوبژیوان راستکراوەتەوە.

ئەوەی جێی سەرنجە ٣٠ بڕیار لەسەر ئۆفساید دراوەو هیچ هەڵەیەکی تیانەبوە، واتە لەم یۆرۆیەدا بەهۆی ڤارەوە ٪١٠٠ بڕیارەکانی ئۆفساید راستبوون، بە پێچەوانەی هەندێک خولەوە کە ڤار بەکاردێت و دواتر ئۆفسایدەکان کێشە دروستدەکەن.

١٧ لێدانی سزا گیراوە، کە ٦ پێنالتیان ڤار بەشداری کردوە.

بەشێوەیەکی گشتی ڤار هاوکاری ناوبژیوان کردوەو یاریەکان کەمتر رادەوەستا و بینەر هیچ هەستی بە بێزاری نەدەکرد لە چاوەڕوانیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button